بۆ خاوەنکار

ئێمە كەسی گونجاو بۆ كاری گونجاو دەدۆزينەوە

دامەزراندن بۆ ماوەیەکی درێژ

با ئێمە یارمەتیتان بدەین بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی پڕۆسەی دامەزراندن بە دروستکردنی پێناسەی کاری دروست بۆتان، کۆکردنەوەی سی ڤی لە كۆمەلەيەك سی ڤی پڕ لە بەهرە و شياو، ئێمە پرۆسەی دامەزراندن ئاسان دەكەين بە دەستنیشان کردنی کاندید بە تەکنیکی ھەڵسەنگاندنی نوێ (کەسایەتی گرنگە !)، ئەنجامدانی پشکنینی پێشینەو ڕاوێژکاریی بۆ ھەڵبژاردنی کۆتایی. پڕۆسە کاریگەرەکەی ئێمە دەتوانێت کات و پارەتان بۆ بگەڕێنێتەوە لە ماوەی کورت و درێژ، بە ھێشتنەوەی کارمەند.

پرۆسەی هەلسەنگاندنی تاك لە رێگەی ®DISC ي درێژكراوە

شارەزايانی خاوەن بروانامە لە DISC يارمەتيت دەدەن چۆن سوود لە خالە بەهێزەكانی كارمەندەكان وەربگری وە پەرەپێدانی دەست بەكاربوونی سەركەوتووتر لە رێگای دياری كردنی هەلسوكەوتی سروشتی و خۆيی كارمەند، بە سوود وەرگرتن لە ميثودى باوەر پێكراوی GEG Staffing ،DISC دەتوانێت هاوكاريت بكات بۆ ئەوەى كارمەندەكانت سەركەوتووتر بن بە بەهێز كردنی ئاستی وتووێژ كردن، بەرهەمداری وە توانای چارەسەر كردنی گرفتەكان، هەر ئەمڕۆ داوا بكە بۆ وەرگرتنی زانياری زياتر كە چۆن GEG Staffing دەتوانێت هاوكاری تيمەكەت بكات بۆ سەركەوتنی درێژخايەن.

بەڕێوەبردنی خشتەی مووچە بەئاسانی

ئێمە خشتەی مووچەتان بەھەموو جۆرێکەوە بۆ بەڕێوەدەبەین بۆ دڵنیابوونەوە لە دڵخۆشی کارمەندەکانت و دڵنیابوونەوە لەوەی کە کۆمپانیاکەت پابەندە بە ڕێسا ناوخۆییەکان و یاساکانی باج. ئێمە لەگەڵ ئێوە کاردەکەین بۆ تێگەیشتن لەبەرژەوەندییەکانی کارمەند وە ھەروەھا یارمەتی کارمەندەکانت دەدەین بۆ دابینکردنی مۆڵەتی کارکردن و ڤیزا. ئێمە خزمەتگوزاریی بەڕێوەبردنی خشتەی مووچە پێشکەش دەکەین بە نرخێکی گونجاو بۆ ھەموو جۆرە بازرگانێک

ڕاهێنان و وۆڕکشۆپەکان

ئێمە ڕاھێنانی چاککراو دابین دەکەین بەگوێرەی داواکاریی بازاڕی کاری ئێستا لەگەڵ ئەمەشدا ئامادەکردنی تيمى تۆ بۆ داھاتوو. رێكخراوەكەی تۆ پێويستە بە بەردەوامی گەشە بكات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی داخوازی پيشەسازی ببێتەوە، گەر بێتوو مەبەست فێربوونی سيستەمی نوێ ياخود سوود وەرگرتن بێت لە تەكنەلۆژيا بۆ بەرز كردنەوەی بەرهەمداری،GEG Staffing دەتوانێت شارەزايانی بەناوبانگ و نێودەولەتی بۆ تۆ دابين بكات بۆ ئەوەى يارمەتی گەشە كردن و بەرز كردنەوەی قەبارەی كۆمپانياكەت بدات .

 هەر داوایێکت هەبێت، تكايە ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕ بکەرەوە و ئەندامانی GEG Staffing راستەوخۆ پەيوەنديت پێوە دەكەن