نزیکبوونەوەیەکی دیاریکراوتر بۆ دۆزینەوەی کار و گەشەپێدانی کار.
ئێمە لەو بەربەست و گرفتانەی لە بازاری کاری ئێستادا ھەن وە لە زیاد بوون دایە و کێشەکانی بێکاری و بەرەنگارەکانی و دۆزینەوەی کەسی گونجاو بۆ کاری گونجاو تێدەگەین. GEG Staffing پابەندە بە هاوکاری کردنی تاکەکان و کۆمپانیاکان بۆ پێشبرکێ کردن و سەرکەوتن و بەرەو پێش چوون. ئەرکی ئێمە پێگەیاندنی تاکەکانە لە چۆنیەتی ڕێکخستنی کاری داھاتوو و دامەزراندنیان.
راهێنان و خولی فێربوون
ئايا تيمەكەت پێويستی بە خێرا فێربوونە لە سيستەم و پرۆگرامی نوێ ؟ بەدوای باشتر كردنی پوختەی ئەزموونەكانت دەگەرێی لە رێگای خولی فێربوون و پەرەپێدانی كارامە؟ تەنها پێمان بڵێ كە چيت دەوێت و GEG Staffing شارەزايانی نێودەولەتی باوەرپێكراوت بۆ دابين دەكات كە بگونجێت لەگەڵ ئامانجەكانت.
دۆزینەوەی کارمەندی گونجاو بۆ خاوەنکار/دۆزینەوەی هەلی کاری گونجاو بۆ کارخواز
GEG Staffing تەواوی پڕۆسەی دامەزراندن بۆ هاوبەشان ئاسان دەكات لە رێگای دابینکردنی کۆکراوەیەکی داواکارانی بەتوانا ، ئێمە هاوشان لەگەڵ خاوەنکار و كارخوازان کار دەکەین بۆ هاوتاکردنی کاندیدەکان لەسەر بنەمای ئەزموون و ئامانج و کلتوری کۆمپانیا. پڕۆسەی دامەزراندنی ئێمە تەواوی قۆناغەکان لەخۆ دەگرێت وەک ھەڵسەنگاندن، چاوپێکەوتن، تاقیکردنەوەی پیشەگەری، پشکنینی پێشینە، هەڵبژاردنی كۆتايی و ڕاهێنان و دەست بەكار بوون.
خزمەتگوزاریی دابینکردنی مۆڵەتی کارکردن و بەڕێوەبردنی خشتەی مووچە
بەشدار بە لە خزمەتگوزاييەكانی خشتەی مووچەی تايبەتمەند. GEG Staffing دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ دوورکەوتنەوە لە بەفیڕۆدانی کاتی زۆر و دواخستنی گرانبەھا. ئێمە خزمەتگوزاری خشتەی مووچە بە هەموو بڕگەكانيەوە پێشكەش دەكەين وەكوو: مۆلەتی كار، دەستەبەری كۆمەڵايەتی، باجەكان، بيمەی سەلامەتی، پشكنينی پزيشكی پێش دامەزراندن وە پرۆسەكانی خشتەی مووچە.شارەزايانمان لە بواری خشتەی مووچە ڕاستی و ملكەچی ياساكانی ناوخۆ مسۆگەر دەكات.
®DISCی درێژکراوە هەلسەنگاندنی تاک
شارەزايانی خاوەن بروانامە لە DISC يارمەتيت دەدەن چۆن سوود لە خالە بەهێزەكانی كارمەندەكان وەربگری وە پەرەپێدانی دەست بەكاربوونی سەركەوتووتر لە رێگای دياری كردنی هەلسوكەوتی سروشتی و خۆيی كارمەند، بە سوود وەرگرتن لە ميثودى باوەر پێكراوی GEG Staffing ،DISC دەتوانێت هاوكاريت بكات بۆ ئەوەى كارمەندەكانت سەركەوتووتر بن بە بەهێز كردنی ئاستی وتووێژ كردن، بەهەمداری وە توانای چارەسەر كردنی گرفتەكان